zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێكی كەناڵی (یەكی عێراقی) بە درۆ دەخاتەوە

 

“هێزەكانی پێشمەرگە بارەگای لیوای 50ـی حەشدی شەعبی لە مووسڵ بۆردومان نەكردووە”

وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێكی كەناڵی (یەكی عێراقی) بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێ: هێزی پێشمەرگە لیوای 50ـی حەشدی شەعبی لە مووسڵ بۆردومان نەكردووە. هاوكات بە مافی خۆشی دەزانێ، كە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ـی 3ـی 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند: “کەناڵی (یەکى عێراقی – قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای 50ـی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.”

​دەشڵێ: “ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.”

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: “هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە.”

​لە كۆتاییدا، وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدات لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پەیامی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

دڵشاد

تورکیا ‌ڕەتی کردەوە بارەگاکانی بزوتنەوەی حەماس بۆ ئەم وڵاتە گوازرابنەوە

یاسین