به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق وجیهان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (10ـی ئاداری 2024) ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیکوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هيوادارە مانگی رەمەزان سه‌قامگيرى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته مايه‌ى خێر وخۆشى و دڵئارامى.
نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: “بە هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه پيرۆزه و وانه و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لايه‌كمان بێت بۆ بره‌ودان به‌ته‌بايى و لێبورده‌يى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو خێر و چاكه و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نيشتماندا“.
ناوبراو گوتیشی: خواى مه‌زن گه‌ل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپه‌رستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.