ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی

 

لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەکەناڵی ڕوداو سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەک پیشەی هەمیشەیی بەناو کەوتووە و ماوەیەکە ئیشی خۆی لەبیرکردووە و هەرجارەی قسە لەسەر چەند بابەتێکی ژمێریاری و دارایی دەکات بەبێ ئەوەی هیچ پسپۆڕییەکی لەبوارەکەدا هەبێت.

لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژە بەنووسراوی ژمارە ( ١٩٠٦٧٧ ) دەکات کە لە ( ٢٠٢٤/١٠/٨ ) لە فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە و تیایدا هاتووە بە گواستنەوەی گوژمەی تەرخانکراو ( المناقلە ) بەبڕی ( ٩،٠٩٠،٧٦٥،٠٠٠ ) نۆ ملیار و نەوەد ملیۆن و حەوتسەد و شەست و پێنج هەزار دینار لە نێوان ( موازنة الأبواب ) ( ٤٠/٩/٥ ) لە فەرمانگەی بوودجە بۆ فەرمانگەی ژمێرکاری تایبەت بە هەڵمەتی کوتان لەسەرتاسەری عێراق.

وەک وەڵامێک بۆ چەواشەکاریە بەردەوامەکانی سۆران عومەر و لەپێناو بەلاڕێدانەبردنی ڕای گشتی بەپێویستمان زانی ئەم ڕاستیانە بخەینەڕوو.

١- ئەو بڕە پارەیەی سەرەوە تەرخان کراوە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق نەک تەنها هەرێمی کوردستان وەک لە خشتەی هاوپێچدا لەخوارەوە ڕوون کراوەتەوە . ٢- پشکی هەرێمی کوردستان لەو هەڵمەتە بریتییە لە ( ١،٠٧٨،٢٩٤،٠٠٠ ) یەک ملیار و حەفتا و هەشت ملیۆن و دوو سەد و نەوەد و چوار هەزار دینار کە لە سێ بڕگەدا خۆی دەبینێتەوە لەوانە ( پاداشتی تیمەکان و کرێی هاتووچۆ و خەرجی هاتووچۆ )، لەو ڕوەشەوە ئێمە بەنووسراوی ژمارە ( ٧٠٦٦ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/١١/٢٤ ) کە ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیمان کردووە و کاری خۆمان ئەنجامداوە و چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێکارەکانی تەمویل کردنین. ٣- وەک ڕاستکردنەوەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕە پارەیە تەنها بڕیاری گواستنەوە ( المناقلە ) دراوە، تا پارەکە تەمویل نەکرێت بۆ سەر هەژماری بانکیمان ناتوانرێت هیچ ڕێکارێکی خەرجکردنی بۆ ئەنجام بدرێت. بۆ بەئاگا هێنانەوەی سۆران عومەر ( تکایە بەدیقەت نووسراوەکە بخوێنەرەوە ئەوە بڕیاری مناقەلەیە نەک تەمویل) و هەموو ئەو کەسانەی بەبێ زانیاری قسە لەسەر بابەتی دارایی و ژمێریاری دەکەن، تەرخانکردن جیاوازە لە تەمویل کردن، هێشتا یەک دیناری ئەو پارەیەی تەرخانکراوە لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان. هاوپێچ؛ * نووسراوی ژمارە ( ١٩٠٦٧٧ ) کە لە ( ٢٠٢٤/١٠/٨ ) تایبەت بە گواستنەوەی گوژمەی تەرخانکراو ( المناقلە ) لەگەڵ خشتەی دیاریکردنی پشکی هەرێم لەهەڵمەتی کوتان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بوودجە / وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٢/٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

له‌ هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب 12 كه‌س كوژران

یاسین

بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دیاری دەکات

یاسین