zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر حه‌وت کوژراو چوار برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

میسر بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمیی ئێران هەوڵی نێوەندگیری دەدات

یاسین

لە سویسرا تەقینەوەیەكى گەورە روویدا و كوژراو و برینداری لێکەوتەوە

یاسین