ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پڕۆژەی ڕووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ هەشت گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکات، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (کوڕان و ڕزگاری و کوردستان و بەهار و کرێکاران و ئازادی و ماجیداوە و ڕاستی) و زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆگرتووە.
پێشتر گەڕەکەکانی (شادی و بەهاری نوێ و نازناز و بەختیاری و سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە کرابوونە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیە بەکۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.
هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیپێکردووە، و لەچەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەکێک لەو پارێزگایانەش دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری.
بۆ زانیاری زیاتر، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگای ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەیەک، سەنتەرەکە لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 9ی شەو بەردەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن دەكات

دڵشاد