ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی دەکات

 گفتوگۆ لەبارەی پێشنیارێکی سەرۆکی حکومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرا، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر.

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2/23, مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی ( JAICA) بە سەرۆکایەتی هێرۆشی سوزوکی بەڕێوەبەری نووسینگەی جایکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا , گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە دا کرا . لەمبارەیەوە بەوردی ، پێشنیارێکی سەرۆکی حکومەت لەبارەی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر کە ڕێز لە کۆمەڵگە و دایک و باوک و مامۆستاکانی و بەرامبەرەکەی بگرێت و ژینگەپارێز بێت .
شاندی جایکا ئاماژەیان بە نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەی ژاپۆبی کرد کە ئێستا لە چەند قوتابخانەیەکی کۆماری میسر جێبەجێ دەکرێت. لەم ڕووەوە ، پرۆفیسۆر سوگیتا سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە میسر، کورتەیەکی دەربارەی ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆنی لە میسر خستەڕوو.
شاندی جایکا خۆشحاڵی خۆیان بە پێشنیاری سەرۆکی حکومەت نیشاندا و ئامادەیی هەموو هاریکاری و پشتیوانیەکیان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سەرما داوای سێ ڕۆژ پشوو دەکرێت

سەڵاح

لیڤەرپول پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

بەغدا.. چەند چەکدارێك دایان بەسەر كۆمپانیایەكی چینییدا و 500 ملیۆن دیناریان دزی

سەڵاح