سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت: “دۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت به‌ره‌و یه‌ك حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و پێشمه‌رگه بڕۆین”.
شاندەکانی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک کۆبونەوەیان لە ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوو گرێ داوە و لە دواین کۆبوونەوەشیان کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ئەرێنی لە گفتوگۆکانیان باسیان لە پێویستیی بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان کرد بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو کە خزمەتی هەرێمی کوردستان بکات.
کۆبوونەوەی دەستپێکی ئەم هەفتەیەی پارتی و یەکێتی تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.
بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت، په‌یوه‌یست به‌مه، به‌ختیار حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس،گوتی: “سەرووی چوار مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا نەتوانراوە حکوومەت دابمەزرێنرێت و دواین ئاماژەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئەوەیە کە کۆبوونەوەکانی نێوانی شاندەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکەوتوو بوون و دانوستانەکانیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت خەریکە بە ئاکام دەگات.
گوتیشی: “ئه‌وه‌شی ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه گۆرانكاری خێرایه به‌تایبه‌ت له‌نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی گرنگی خۆی هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه دوورخستنه‌وه‌ی كوردستانه لهگرژیهكانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌ش به‌پێكهێنانی حكوومه‌تێكی تازه، ئه‌وه‌شی ئارامی بۆ خۆی دروست نه‌كات رووبه‌رووی ئاڵنكاری ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه بۆیه گرنگه په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌ت، چونكه كۆمه‌لیك پرسی جیاواز هاتونه‌ته‌وه پێشه‌وه له‌وانه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی كوردستان و هه‌مواری یاسایی بودجه و نه‌مانی رژێمی پێشووی سوریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە ئاستی نێودەوڵەتی و چ لە ئاستی ناوخۆیی چاوەکان زیاتر لە سەر پارتی و یه‌كێتین كه ئێستا گفتووگۆده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، تا ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوبەش و تۆکمەدا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان، کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین کۆمەڵێک کێشە و قەیرانی پێوەست بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەن هەن کە چارەسەرکردنیان بە دامەزراندنی کابینەیەکی نوێ گرێ دراوە كه پێویسته وانه‌بێت چونكه گرفته‌كانی ناو عێراق و كوردستان ناكرێت په‌یوه‌ست بكرێت به پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه.
به‌ختیار حه‌یده‌ر، ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ی گرنگه به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه بیرۆكه‌ی سه‌ركۆ بارزانییه به‌وه‌ی(یه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه)هه‌بێت گرنگه و سه‌رۆك بارزانی ئه‌م داواكاریه‌ی له‌روانگه‌ی ویستی خه‌لكه‌وه پێشنیار كردووه، دواتر ئه‌مه داواكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، كه ده‌بێت یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌بێت، و ئیستاش هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه ده‌نێین، چونكه به‌پێی كه‌شی كۆبوونه‌وه‌كان ئهمهرهنگی داوه‌ته‌وه.