ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎لە هەرێمی كوردستان پێویستە پەرە بە گەشتیاری زستانە بدرێت

شارەزاێكی بەواری گەشت و گوزار دەلێت سالانە لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان رێژەێكی زۆر بەفر دەبارێت ئەمەش دەكرێت بكرێتە سەرچاوەێكی باشی داهات بۆ ئەو ناوچانە لە رێگای  هێنانی گەشتیار بۆ ناوچە شاخاویەكان كە ئەمەش پێویستی بە بایەخدان و كارلەسەر كردنە كەشێكی گونجاو رێك بخرێت تاوەكوو گەشتیار رووی تێبكات .

م. تەیب قاسم مامۆستای پەیمانگایی گەشت و گوزار بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە لە هەرێمی كوردستان وەكوو پێویست نەمان توانیوە سود لەو كەشە زستانیە وەربگرین كە لە ناوچە شاخاویەكان هەیە بوونی بەفرێكی زۆر ناوچەێكی سەرنج ڕاكێش هۆكارێكن بۆ ئەوەی بتوانین گەشتیاری زیاتر بێنینە هەرێمی كوردستان و كەرتی گەشت و گوزار زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین.

ئەو شارەزایەی گەشت و گوزار گوتیشی ئێمە دەبێت هەولبدەن رێگاو بانێكی گونجاومان هەبێت بۆ گەیشتن بەو ناوچانە چونكە وەرزی بەفر بارین پێویستی بە رێگاو بانی باش و بێ مەترسی هەیە تاوەكوو گەشیار هەست بە ئاسودەی بكات وە هەروەها شوێنی مانەوە هەبێت وەكوو هۆتێل و مۆتێل و خانووی گەشتیاری وە نرخەكەشی ئەوەندە بەرز نەبێت تێچووی گەشیار زۆری لەسەر بكەوێ جارێكی تر روو لێرە نەكاتەوە .

م. تەیب قاسم گوتیشی دەبێت هەولبدرێت یاری خلیسكانەی سەر بەفر لەو شوێنانە پەرەی زیاتری پێ بدرێت فیستیڤالی سالانە هەبێت لەرووی میدیایەوە پەرەی پێبدرێت تاوەكوو لە دەرەوەی هەرێم كوردستان خەلكانێك ئەو شوێنانە ببینن سەردانیان بكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەتەوە

سەڵاح

هەولێر …. بۆ یەکەمینجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح