zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی ‌بارزانی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە منداڵانی کوردستان

 

دەزگای خێرخوازیی ‌بارزانی رایگەیاند، لەم مانگی ڕەمەزانەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی خێرخوازییان هەیە، کە ژمارەیەکی ئێجگار ‌زۆری ئەوانەی پێویستن لێیان سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/3/2025، مووسا‌ ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنیدا گوتی: ”ئەمساڵ لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەستمان کردووە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان، بۆ ئەم هەفتەی یەکەمی ڕەمەزانەش، لەمڕۆوە دەست دەکەین بە دابەشکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بەسەر زیاتر لە سێ هەزار منداڵ، کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئازیزان لێی سوودمەند دەبن.“

گوتیشی: ”تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ میلۆن دۆلار بەسەر ٨٠ هەزار منداڵدا دابەش کراوە، وا ئەمڕۆش یەك ملیۆن و  ٣٦١ هەزار و ٤٤٠ دۆلار بەسەر سێ هەزار و ٥٦٢ منداڵ دابەش دەکرێت. هەروەها چوار ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ ١١ هەزار منداڵ تەرخان دەکرێت. لە هەفتەی داهاتووشدا خواردن بۆ ١٥ هەزار خێزان دابین دەکەین.“

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. بەرشەلۆنە بارودۆخی خراپە و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح