zagros news agency

نووسەرێک: کاکە حەمە پێشمەرگەیە؛ هەوڵدان بۆ دادگاییکردنی کارێکی هەزەلییە

 

نووسەرێک ئاماژە نەوە دەکات کاکە حەمە ئەو مرۆڤە مەزنەیە کە خوێنی گەشی کوڕەکەی لە تەلەل وەرد بەخشییە خاکەکەی لەپێناو گەل و شکۆمەندیی نیشتماندا.

 

ئەسرین عاسی شوانی بۆ زاگرۆس گوتی ؛ئەمڕۆ لە کاتێکدا وەک پێشمەرگەیەکی قارەمانی کوردستان لە بەرامبەر دوژمنان و داگیرکاراندا دەبینرێت، فەرمان بۆ دەستگیرکردنی دەرچووە کە ئامانجی سیاسی لەپشتەوەیە. ئەوانەی کەرکووکیان فرۆشت، ئێستا دەیانەوێت کاکە حەمە دادگایی بکەن، کە ئەمە کارێکی زۆر هەزەلییە.

گوتیشی :ئەوە پێشمەرگە بوو کە بەری بە دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی وەک داعش گرت، کردییە پەندی زەمانە و کێوماڵی کردن؛ هەمان ئەو ڕێکخراوەی کە ترسی خستبووە دڵی سەرجەم دانیشتووانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین

ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری “گەپ” بڵاوکرایەوە

ART

ئەورووپا لادانی گەمارۆی سەر سووریا تاوتوێ دەکات

سەڵاح