zagros news agency

چەند رۆژێک پشوو بۆ ئەم توێژە راگەیندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی 24 رۆژ پشووی بۆ ئەو قوتابییانە راگەیاند كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە: بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی قوتابییانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، بڕیاردرا بە ڕێگەپێدانی ئەو قوتابییانە بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها رایگەیاند: لە ڕێکەوتى 12/3 تاوەكو 5/4ی 2025 واتە بۆ ماوەی 24 رۆژ، ئەو ماوەیەى قوتابییەكان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگربەستم ناوێت، داوای خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی ئێران دەکەم

یاسین

جامی کیشوەرەکان.. ریال مەدرید شکستی بە پاچۆکای هێنا و بووە پاڵەوان

یاسین

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی قەسرێ جێبەجێ دەکات

سەڵاح