zagros news agency

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بۆ دواخستن و ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان، دارایی عێراق بیانوو دروست دەكات، دەشڵێت: “پێرێ لای سوودانی بووم، گوتی مووچەی مانگی دوو دەنێرم.”

ئەمڕۆ سێشەممە 11/3/2025، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: ” وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دواخستنی ناردنی مووچە بیانوو دەهێنێتەوە، یانیش لە كۆتایی مانگ داواكاری و بیانوو دەهێنێتەوە، ئەگەر راستە بۆ لە سەرەتای مانگەوە داواكارییەكان بە هەرێمی كوردستان نادات؟ بۆ دەیخاتە كۆتایی مانگ؟”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەوەی تەیف سامی دەیكات كە تەنیا ئەو نییە، بەڵكوو سیاسەتێكە دژی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردسنان، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت، چونكە نە پەرلەمانتارانی كورد نە سیاسییەكانی كورد ئەمە قبووڵ ناكەن.”

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: “پێرێ لای سوودانی بووم، گوتی مووچەی مانگی دوو دەنێرم، بەڵام دەبێت سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەسەر ئەو پرسە زیاتر لەگەڵ ئێمە روون بێت و ناكرێت تەیف سامی هەموو جارێك بڵێت كە دەبێت سوودانی داوام لێ بكات مووچەی هەرێمی كوردستان خەرج بكەم، دەبێت ئەوە روون بكرێتەوە كێ لە پشت ئازاردان و سزادانی فەرمانبەرانی ئێمەیە و ئیتر چیی دیكە مایەی قبووڵكردن نییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز دوو کۆچبەر گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ رزگاركران

سەڵاح

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس نوێکردەوە

یاسین