پیرۆزبایی له براكانمان له سووریا ده‌كه‌ین بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناغێکی دروستی ڕاگوزه‌ر پێكدێنێت. پێشوازیی سوورییه‌كان له‌م ڕێككه‌وتنه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی.
له کاتێکدا پێشوازی له‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی له پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و هاوبه‌شیی كارایان له بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین.