په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌كردنه‌وه‌ی 17هه‌مین پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب، له‌شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی گرنگی مێژوویی‌دا كه گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش كه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، چونكه به‌شێكیان هۆشداری بوو به‌شێكیان بیرهێنانهوهبوو، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو كه بۆ ئێستای هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، له چوار چێوه‌ی یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵویست، كه سه‌رۆك بارزانی ئه‌م رێگایه به‌تاكه رێگای سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت بۆ ئێستای كوردستان.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، له نووسینێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت هه‌رچی زووه گفتووگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستپێبكه‌نه‌وه چونكه دواخستنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌قازانجی ئێستا كوردستان نییه، گۆرانكاریه‌كان خێران و پێویستیان بهئامادهكاری هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی، بیری هه‌موو لایه‌ك ده‌هێنێته‌وه كه ناكرێت له‌م قۆناغه یه‌كتری بشكێنن و ئامۆژگاری لایه‌نه ئۆپۆزسیینهكان ده‌كات كه له‌سه‌ر رێگایه‌كی دروست رێگای باشتر نیشانی كابینه‌ی حكوومه‌ت بده‌ن، ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ حزبێكی دیاری كرا‌و نه‌بووه، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ واقعی گفتووگۆ و دووركه‌وتنه له دروشمی نابه‌جێ.
گوتیشێ: “به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئاراسته‌ی عێراقی نوێ بوو، كه به‌داخه‌وه دوای 24 ساڵ له رووخانی ڕژێمی به‌عس، هێشتا عه‌قڵیه‌تی ئینكاری سیاسی و وه‌لاوه‌نان و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری پهیرهوری ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لایه‌نه عێراقییه‌كان بگهرانایهتهوه بۆ بنه‌ماكانی (شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق) قه‌د عێراق نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كه هێشتا خودی ئیداره‌دانی وڵات مه‌ترسییه له‌سه‌ر داهاتووی خۆی.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: سه‌رۆك بارزانی ئه‌م جاره له‌باره‌ی عێراقه‌وه په‌یامی جیاوازی هه‌بوو یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌بوو كه پێویسته هێزه‌كان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان بنێن و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه، دووه‌م: هیوای خواست كه كۆتایی به‌شه‌ری ناوچه‌كه بێت و عێراق تێوه‌نه‌گلێنرێت به‌م شه‌ره‌وه، بۆیه هیوادارین كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق به‌ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكات و تێوه‌نه‌گلێنرێت له‌شه‌ری به‌وه‌كاله‌ت، چونكه سیسته‌می سیاسی عێراق له‌م قۆناغه به‌رپرسیاریه‌تی تێكچونی دۆخێك ناكات كه دواجار چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، واقع بینی سه‌رۆك بارزانی بۆ ناوچه‌كه گرنگه، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستپێشخه‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی له رۆژئاوای كوردستان.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی راشی گه‌یاندووه: سه‌یرم له‌وه دێت كه چۆن له‌ماوه‌ی 24 ساڵی رابردوو سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هۆشداری داوه و رێنمایی داوه له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و كوردستانه‌وه كه‌چی هیشتا ره‌وتێك یان ئاراسته‌یه‌كی سیاسی هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوبنێت!

