zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG)، بە سەرۆکایەتی جۆن سلینگەر، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و بەرپرسی گرووپەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندەکە ئاماژەیان بە کار و چالاکییەکانی گرووپەکە کرد، کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیا پيکهاتووە و ئامانجیان پشتیوانیکردنکی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەندامانی گرووپەکە و حکومەت و پەرلەمانی بەریتانیای کرد و دەستخۆشی لێ کردن بۆ پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان و کارکردنیان لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداری بۆ قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوەخییەکانی زانکۆی سەلاحەدین

دڵشاد

مەلا خدر بەرگارەیی: هەر جهەكێ‌ ئەز لێ بم دێ د خزمەتا دین گەل و وەلاتێ‌ خوە دابم  

سەڵاح

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح