zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان

 

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی تۆڕی میدیایی شێخان

لە دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی خۆشەویستی ڕادیۆ و ماڵپەڕی شێخان میدیا دەکەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

دامەزراندنی ئەو پڕۆژە ڕۆشنبیری و میدیاییە دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بە گشتی، هەروەها لەو ڕۆژگارە پێشکەوتووەدا لە ڕووی تەکنەلۆجیا و پەیوەندی پێوەکردن بایەخی خۆی هەیە، بۆیە ڕۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە لە بواری ڕۆشنبیری و هۆشیاری و خستنەڕووی خواست و ویستی خەڵک و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.

دووبارە بەو بۆنەیەوە خوزیاری پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترین لە کار و چالاکییەکانتان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

كارزان هه‌ناره‌یی بۆ زاگرۆس: گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌وڵی ته‌واویان ئه‌وه‌یه‌ كوردستان راكێشنه‌ ناو جه‌نگه‌وه‌

دڵشاد

‎گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران: پەنابەرانی سووریا دەبێ بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە

گوران