به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، شاندێكی باڵای سیاسی له كوردستان له‌نزیكترین كاتدا سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه كردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێكه به‌ناوی پێشمه‌رگه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ 17ی4ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌لێ له‌م نزیكانه شاندێكی باڵای سیاسی كوردستان ده‌چێته فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی پێشمه‌رگه كه ئه‌و شه‌قامه ناسراوه له‌فه‌ره‌نسا و پێشی شه‌قامه‌كه‌ش پاركێكی گه‌وره هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: خه‌ریكی ئاماده‌كارین به‌مه‌به‌ستی دانانی كاتێك بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه.

