بە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان، ئەمڕۆ ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچوو نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته جیاوازه‌كان سڵاو بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، کاتژمێر 8:00ـیی بەیانی، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بە دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی، یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕێوڕەسمە دەکرێت و لە ئەمڕۆوە تا 25ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لە 400 کەسایەتیی بەشداری لەم بۆنە تایبەتەدا دەکەن، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و ئایینی ئەمەریکایی، ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، دیپلۆماتکار، بەرپرسانی وڵاتان و کەسایەتیی ئایینی، کولتووری و کۆمەڵایەتیی وڵاتان.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هەر یەکە لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند سەرکردە و کەسایەتیەکی دیکە لە عێراق و جیهان بەشدارن و گوتار پێشکەش دەکەن.
هەروەها کەسایەتییە ئایینییەکانی ئیسلام، کریستییان، ئێزدی و ئایینەکانی دیکە، هەمووان پێکەوە نزای بە کۆمەڵ بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن.
دواتر ژمارەیەک پانێل بە بەشداریی بەرپرس، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی بەڕێوەچوون. لە پانێلەکاندا باس لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکرێت.
ڕۆژی نزای نیشتمانی، ڕۆژێکە بۆ ڕێزگرتن و یادکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. یەکەم ساڵە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و دەبێتە نەریتێکی ساڵانە.
له‌م باره‌وه، ئاینیه جیاوازه‌كان پشتیوانی له هه‌ڵویستی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، جه‌هوه‌ر عه‌لی به‌گ، بریكاری میری ئێزدی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌ڵویستی سه‌رۆك بارزانی بۆ پشتیوانی له پێكهاته‌كان گرنگه و بناغه‌دانه‌ری ئه‌م ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانه بووه له‌سه‌ره‌تای كاره‌ساتی هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال له 2014 و هه‌تا ئێستاش خه‌می ئێزدیه‌كان خه‌می سه‌رۆك بووه و خۆی فه‌رمانده‌ی گشتی ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگالی كردووه، و هه‌میشه خه‌مخۆری ئێزدییه‌كان بووه و له‌سه‌ر پیشنیاری سه‌رۆك زۆر بریاری گرنگ بۆ ئێزدییه‌كان دراوه”.
راشی گه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی له كوردستان هه‌یه، وای كردووه له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش 2 ملیۆن ئاواره‌ی ولاتان بێنه كوردستان و هیچیان خۆیان به میوان نه‌زانیووه و له‌ناویاندا ئاین و پێكهاته‌ی جیاواز هه‌بوون كه ئێزدی و مه‌سحی و سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی دیكه‌ش له‌ترسی شه‌ر و توندوتیژی له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتنه كوردستان”.
لەمبارەیەوە كلاره یەعقووب عۆدیشو، كەسایەتیی كریستیان و ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “سەرۆك بارزانی پاڵپشتێكی بەهێزی پێكەوەژیانە لە كوردستان، هەر بەهۆی پاڵپشتییەكانی سەرۆك بارزانییە كە دەبینین هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك براو خوشك به‌یه‌كه‌وه له‌خۆشی و ناخۆشی ئه‌م كوردستانه به‌شدارین.“
راشی گه‌یاند: پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان له ئاستێكی زۆر به‌هێزدایه و له جیهانیش ئێستا نموونه‌ی ده‌هێنرێت، له كوردستان رێز له بیروباوه‌ری جیاوازی ئانییه‌كان ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیانه. له كوردستان پێكهاته‌كان وه‌ك بارمته بۆ كاری سیاسی و تێكدانی دۆخی سیاسی و شه‌ڕ به‌كار ناهێنرێن، میلیشیایان بە ناوەوە دروست ناكرێ، بەڵكوو رێزیان لێده‌گیرێت.
ساڵانە ئەم ڕێوڕەسمە ئاینییە لە وڵاتانی دیکەی بەرێوە دەچێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جیاواز دەبێت، بەو پێیەی باوەڕدار و پەیڕەوانی هەموو ئاینییەکان تێیدا بەشدار دەبن، لە کاتێکدا لە وڵاتانی دیکە تەنیا پەیڕەوانی یەک ئایین بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەبن.
لە ڕۆژی کۆتایی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی، میوان و پەیڕەوانی هەموو ئایینەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی ژمارەیەک مزگەوت، کڵێسا و پەرستگاکان لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و دەشتی نەینەوا دەکەن.


