بەهۆی كەمی رێژەی باران بارین لە ئەمسالدا بەشی هەرە زۆری گەنمی جوتیاران لە ناوچوو ئەمەش جوتیارانی نیگەران كردووە لە نەبوونی بەرهەمی ئەمسالیان دەلێن زیانەكان دەتها جوتیار نایكات ئەوانە ئاژەلداریشن بەهۆی نەبوونی باران بارین دووچاری زەرەر و زیان دەبن .
حاجی تۆفیق جوتیارێكی دەشتی بەرانەتیە بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس دەدوێت و دەلێت زیاتر لە 60 دۆنم زەویم بە گەنم چاندووە هیچی نادورێتەوە هەمووی لە ناوچوو ئەمسال باران بارین بەشی ئەوەینەكرد گەنمەكانمان پێرابگەن لەمەو دوا ئەگەر بارانیش ببارێت هیچ سودی بۆ گەنم نیە تازە لەناوچوون .
سابر گەردی جوتیارێكی ترە دەلێت تازە گەنمەكانمان هەر لە ناوچوون هیوادارین حكومەت بیر لە رێگا چارەێك بكاتەوە بۆ بنەتۆ چونكە بەشی هەرە زۆری جوتیارەكان هیچ گەنمێكیان نەماوە تا بۆ سالێكی تر دووبارە بچێنەوە بۆیە پێویستە بیر لە جووتیار بكرێتەوە چونكە دووچاری زەرەرو زیانێكی زۆر بووە دلنیام كاتی داچاندنی گەنم نرخی زۆر بەرزدەبێتەوە ئەمەش پێویستی بە رێكارێكی گونجاوە .
حەسەن سابیر ئاژەلدارە ئەویش بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس دەلێت كەمی بارانبارین دەبێتە هۆی كەمی گژوگیا و ئالیك ئەمەش وادەكات نرخی ئالیك بەرزببێتەوە دوچاری زیانێكی زۆر ببین وە نرخی مەڕ و مالاتیش كەمدەبێتەوە .

