له‌م هه‌فته‌یه په‌كه‌كه سێ جار هێرشی كردوه‌ته‌وه سه‌ر خالێكی هێزی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوون، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان روونكردنه‌وه‌ی داوه و ئه‌مه به‌هه‌ولێكی تێكده‌ر ناوده‌بات، و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی بۆ كاروباری سه‌ربازی ده‌ڵیت: “ئه‌وه‌ی كراوه پێشهاتێكی خراپه”.
له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك له دێره‌لوك، سێ هێرشی ئه‌نجام داوه بۆ خاڵی پشكنینی پیشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوون، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوێنێ ئاماژەی بەوە دا “گرووپێکی تیرۆریستی، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.”
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە “بارودۆخی بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی هەرجۆرە پیلان و هێرشێکی ناحەزان بدەنەوە.”
ئەنجوومەنی ئاسایش ئەوەشی خستووەتە ڕوو “لە کاتێکدا پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەریکە بە ئەنجام دەگات، هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.”
بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه په‌كه‌كه یاساشكێنی ده‌كات و نایانه‌وێت په‌یامی عه‌بدولا ئۆجه‌لانیش وه‌ربگرن و ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بخه‌نه‌ژێرپرسیاره‌وه و ده‌بێت په‌كه‌كه بخرێته قاڵی به‌رپرسیاریه‌تی و سنوورێكی بۆ دانبرێت ده‌نا به‌درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه زیانی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت”.
بابەکر زێباری ئاماژەی بەوەش کرد، پەکەکە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدات، هەربۆیەناچار دەبێت بچێتە ژێر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و جگە لە پڕۆسەی ئاشتی هیچ بژاردیەکی دیکەی نییە، تێناگه‌ین بۆ له‌م كاته‌دا ئه‌م جوڵه سه‌ربازییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟

