zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزیری دارایی بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق دەکات.

ڕۆژی سێ شەممە ( ٦ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەدیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری و بەرپرسانی خانەنشینی لە وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد لەسەر دواین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی ٩ خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لەسەر ئاستی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ.

لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی ڕایگەیاند بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پابەندین بە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.

لەو ڕوەشەوە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە نزیکترین کاتدا ڕێنمایی جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر هەموو ئاستەکان ئامادە بکەن بەمەبەستی پەسەندکردنی و دواتر گشتاندنی پێبكرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم .

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا وەزیری دارایی جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ زوو تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینان دووپات کردەوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشینی ڕاسپارد هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ تابتوانرێت لە زووترین کاتدا مامەڵەی دۆسیەی خانەنشینان تەواو بکرێت و دواتر داخڵی لیستی مووچە بکرێت.

تا ئێستا دۆسیەی زیاتر لە ٧،٥٠٠ خانەنشین تەواو بووە کە لەسەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشین بوونیان دەرچوو بوو، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٦ هەزار خانەنشین مووچەیان بۆ بەستراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(درودی خوای لێبێت)

دڵشاد

مەحموود مەشهەدانی: هەڵبژاردن لە عێراق دوادەخرێت

سەڵاح

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌: ئه‌مه‌ پێشێلكردنی عورفی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری عێراقیشه‌

سەڵاح