zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە 5/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزوکا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەرکاربوون و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و بە تایبەتیش ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆن (جایکا)ی کرد کە چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.

بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: نیگەرانی پێکدادانەکانی سوەیدا و منبجین

سەڵاح

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین