پارێزه‌رێك باس له ئاسته‌نگی پێكهێنانی حكوومه‌ت و نه‌بوونی ده‌ستوور له كوردستان ده‌كات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه ده‌بێت حكوومه‌ت زوو دروست بكرێت.
پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: ” كه یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی هەرێمی کوردستان نەبوونی دەستوورە. سەرۆک بارزانیش پێش هەڵبژاردنەکان چەندین جار ڕایگەیاند کە دەبێت یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی خولی نوێی پەرلەمان نووسینی دەستوور بێت. به‌ڵم به‌داخه‌وه حزبه‌كان بێ باكانه ده‌نواڕنه ئه‌م پرسه و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌كاتێكدا ئه‌مه زیانی بۆكوردستان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت هه‌رچی زووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت چونكه گۆرانكاری له ناوچه‌كه روویداوه و ده‌بێت كوردستان خۆی ئاماده بكان، و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی پارتی و یه‌كێتییه كه به‌زووی حكوومه‌ت دروست بكه‌ن چونكه متمانه‌ی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێناوه.
له‌باره‌ی دره‌نگ كه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت، هه‌ناره‌یی ئه‌وه‌ی خسته‌روو: به‌داخه‌وه حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی مه‌یدانه‌كه‌یان بۆ به‌جێهێشت تا به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارتی حكوومه‌ت دروست بكات، ئه‌مه هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت دواكه‌وێت، چونكه یه‌كێتی قازانجی كرد له پاشه‌كشه‌ی حزبه‌كان له‌به‌شداری حكوومه‌ت و مه‌یدانه‌كه‌ی بۆ چۆڵ بوو تا داواكاریه‌كانی زیاتر بكات ئه‌مه‌ش پێكهێنانی حكوومه‌تی دواخستووه.

