گوتەبێژی حکوومەت: ئەنجوومەنی وەزیران نرخی کارەبای 24 سەعاتی پەسند کرد، سێ مانگ پارەکە داشکاندنی هەیە و نرخەکەش بەدڵی خەڵکە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ پڕۆژەی ڕووناکی تایبەت بە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری پەسەند کرد.
گوتیشی، پڕۆژەی ڕووناکی بەهەردوولامان جێبەجێ دەکرێت؛ هەم خەڵک و هەم حکومەت.
وتیشی، هاونیشتمانیان لەمەبەدوا 80٪ پارەی کەمتر بەراورد بەڕابردوو دەدەن.
باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکی باڵا بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی چاودێریی پڕۆژەی ڕووناکی دەکات.

