zagros news agency

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/14 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکگرتنی هەردووو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان خستەڕوو، کە بڕیاری سبەی پێنجشەممە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنگرەکە ببەستن.

پاشان نێچیرڤان حوسێن و مەیسەر نهێلی سکرتێرانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان باسیان لە کار و چالاکی و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیان و گرنگیی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکە کرد.

ئینجا مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵ و خەباتی پڕ لەسەروەری هەردوو ڕێکخراوەکە کرد کە ئێستا بە یەکگرتنەوەیان بەرەو قۆناخێکی نوێ و مێژوویی هەنگاو دەنێن.
جێگری سەرۆکی پارتی دەستخۆشی لە مەکتەبی سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکان و کادیرانی هەردوو ڕێکخراوەکە کرد بۆ ئەرک و ماندووبوون و خەبات و کارکردنیان لە پێناو خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و لاوانی کوردستان و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی کاراتر و چالاکانەتر بەردەوامبن لە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی تواناکانیان لە هەموو بوارەکاندا و برەودان بە هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و دەسکەوتە نیشتمانییەکان .

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت

دڵشاد

بە ئامادەبوونى نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، تەرمى هونەرمەند “زاهیر عەبدوڵڵا” بەخاكسپێردرا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات

دڵشاد