zagros news agency

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/14 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکگرتنی هەردووو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان خستەڕوو، کە بڕیاری سبەی پێنجشەممە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی جەنابی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنگرەکە ببەستن.

پاشان نێچیرڤان حوسێن و مەیسەر نهێلی سکرتێرانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان باسیان لە کار و چالاکی و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیان و گرنگیی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوەکە کرد.

ئینجا مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵ و خەباتی پڕ لەسەروەری هەردوو ڕێکخراوەکە کرد کە ئێستا بە یەکگرتنەوەیان بەرەو قۆناخێکی نوێ و مێژوویی هەنگاو دەنێن.
جێگری سەرۆکی پارتی دەستخۆشی لە مەکتەبی سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکان و کادیرانی هەردوو ڕێکخراوەکە کرد بۆ ئەرک و ماندووبوون و خەبات و کارکردنیان لە پێناو خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و لاوانی کوردستان و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی کاراتر و چالاکانەتر بەردەوامبن لە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی تواناکانیان لە هەموو بوارەکاندا و برەودان بە هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و دەسکەوتە نیشتمانییەکان .

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ پاریس شه‌قامێك به‌ناو پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

سەڵاح

ئومێد خۆشناو بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: چ ڕه‌وایه‌ له‌ ماوە‌ی 24 سەعاتی رابردوودا بەرەی مقاوەمە 29 درۆن و مووشەکیان ئاراسته‌ی هه‌ولێر كردووه‌؟

یاسین