zagros news agency

حاجیانی کوردستان دوو هەزار دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندی پێدەدرێت

بە هەوڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان حاجیانی کوردستان ٢٠٠٠ دولاریان بە نرخی بانکی ناوەندی وەرگرت

بە هەوڵی بەردەوامی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکی ناوەندی فیدراڵ و بە مەبەستی گۆڕینەوەی ٢٠٠٠ دولار بۆ هەر حاجییەک بە نرخی ١٣٢٠٠٠ لەمرۆوە حاجیان دەتوانن لقەکانی بانکی جیهان بکەن بە مەبەستی سوودمەندبوونیان لەو بڕە پارەیە

دوای دەرچوونی بڕیاری گۆڕینەوەی ٢٠٠٠ دولار واتە ٢٠ وەرەقە بۆ هەر حاجییەک بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕە هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان تاوەکوو ئەم بڕیارە حاجیانی کوردستان بگرێتەوە ئەوەبوو دوای چەندین رێککاری یاسایی و کارگێری ئەمرۆ لە لایەن بانکی ناوەندی حکومەتی فیدراڵەوە بڕە پارەی پێویست بە دولار خرایە سەر بانکی جیهان تاوەکوو بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ هەر حاجییەک ٢٠ وەرەقە بگوردرێتەوە

لەم هەنگاوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان هەر حاجییەک زیاتر لە ٢٠٠ دوو سەد هەزار دینار بۆ دەگەڕێتەوە ئەگەر دولار لە بازاڕ بکرێت کە لەم کارەدا ٥١٣٦ حاجی سوود مەند دەبن کە ئەگەر هەموو حاجییەکان بڕە پارەکە بگۆڕنەوە کۆی سوودەکە بۆ حاجیانی کوردستان زیاتر دەبێت لە یەک ملیار دینار عیراقی

شایانی باسە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەموو داتایەکی داوەتە بانکی جیهان و هەر حاجییەک بیەوێت پارەکە بگۆڕێتەوە پێویستە پاسپۆرت و ڤیزاکەی لەگەڵ خۆی ببات و نابێت هیچ کەسێک لە جیاتی کەسێکی دیکە پارەکە وەربگرێت و لقەکانی بانکی جیهان لە هەولێر و سلێمانی هەن و حاجیانی شاری دهۆکیش دەتوانن سەردانی شاری هەولێر بکەن بۆ ئەم مەبەستە

لە کۆتایدا بە پێی ئەو کاتانەی کە دیاری کراوە لە شەفتی بەیانیان کاتژمێر ٩ بەیانی تاوەکوو ١٢ نیوەڕۆ شەفتی ئێواران کاتژمێر ٣ ئێوارە تاوەکوو ٥ ئێوارە و شەفتی سێیەم کاتژمێر ٧ شەو تاوەکوو ١٠ و نیوی شەو لقەکانی بانکی جیهان کراوە دەبن

هەواڵی پەیوەندیدار

گەرمیان.. لە بوونی كێڵگەیەكی مین ئاگاداری دانیشتوانی گوندی پاروێڵە و دەورووبەریشی دەكرێتەوە

سەڵاح

سه‌نگه‌ر كانه‌بی: مەفتەن تەنیا مەکەن، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئێران کرد

سەڵاح