جێگری سه‌رۆكی پێشووتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: “ده‌بێت توركیا نیازپاكی خۆی نیشان بدات تا پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان له ئاشتی بژین، چونكه چه‌ندین ساڵه هه‌موولایه‌ك زیانمه‌ند بوون له‌م شه‌ڕه، و ده‌بێت هه‌ردوو توركیا و په‌كه‌كه رێككه‌ون بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی په‌كه‌كه”.
د.به‌شیر حه‌داد، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هه‌موو هێزه‌سیاسییه‌كانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵویستی ئه‌رێنی خۆیان نیشان داوه، دڵخۆشن به‌پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ئێمه هیوادارین ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ربگرێت، و هیوادارین هه‌م په‌كه‌كه و هه‌م حكوومه‌تی توركیا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه جێبه‌جێ بكه‌ین چونكه ئه‌مه ته‌نیا به‌لایه‌نێك ناكرێت، ده‌بێت حكوومه‌تی توركیاش به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵویسته‌ی په‌كه‌كه هه‌نگاو بنێت”.
گوتیشی: “ده‌بێت توركیا نیازپاكی خۆی نیشان بدات تا پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان له ئاشتی بژین، چونكه چه‌ندین ساڵه هه‌موولایه‌ك زیانمه‌ند بوون له‌م شه‌ڕه، و ده‌بێت هه‌ردوو توركیا و په‌كه‌كه رێككه‌ون بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی په‌كه‌كه، ئه‌وه‌ی به‌كوردستان ده‌كرێت، ئاماده‌یه بۆ هاوكاری پرۆسه‌ی ئاشتی و ده‌بێت گوند نشینان بگه‌رێنه‌وه شوێنی خۆیان كه 400 گونده و ده‌یان ساڵه به‌هۆی شه‌ره‌وه ئه‌و ناوچانه وێران بوون و ده‌بێت قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌و ناوچانه راده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه تا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه”.

