zagros news agency

شارەزاێكی ئابوری : بە هێنانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان سەقامگیری ئابوری دروست دەبێت

شارەزاێكی ئابوری دەلێت هێنانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی گاز و نەوت لە رووی ئابورییەوە گرنگی خۆی هەیە سەقامگیری ئابوری دروست دەكات ئەگەر پێشتر كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە كێلگەكانی گاز كاریان كردبا گروپەكان جورئەتی ئەوەیان نەبوو هێرش بكەنە سەریان .

سیروان سالار شارەزای ئابوری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند كۆمپانیا ئەمریكیەكان زەمانەتێكی زیاتریان هەیە بوونی ئابوری ئەمریكا لەهەر شوێنێك واتە بوونی سەقامگیری ئەو ناوچەیە ئیمزاكردنی دوو گرێبەست بە بەهایی چەندین ملیار دۆلار لەگەل دوو كۆمپانیایی ئەمریكی دەتوانێت كاریگەری گەورە دروست بكات    بەتایبەت لەبواری بەرهەم هێنانی كارەبا وە لە داهاتوودا دەكرێت هەرێمی كوردستان ببێتە ناوەندێكی گەورەی بەرهەم هێنانی گاز .

سیروان سالار گوتیشی جارێ رێكەوتنەكە هەموو خالەكانی نەخراوەتە روو ئاگاداری ناوەرۆكی رێكەوتنەكە نین بەلام هێنانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان وەبەرهێنان لە بواری نەوت و گاز سەقامگیری ئابوری دروست دەكات .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

لێدوانێك لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەبارەت بە ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە

دڵشاد

‎وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

گوران