سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێمە لە خاڵی وەرچەرخانێکی مێژووییداین هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا گۆڕدراوه، بۆیه گرنگه هه‌رێمی كوردستان له ته‌ماشاكه‌ره‌وه بگۆرێت بۆ كاراكته‌ری بڕیار كه ئیستا هه‌نگاوه دروسته‌كه‌ی ناوه.
د.ڤیان سه‌بری، بۆ زاگرۆس، ئه‌مرۆ 21ی5ی2025 گوتی: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ستراتیژیەتێکی هاوبەشیان هەیە، له‌و چوار چێوه‌یه‌دا سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ واشنتن، ئامانج تێیدا ئەوەیە دەرفەتێکی هاوبەش هەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان، جیاله‌وه‌ش به‌م سه‌ردانه واده‌كات وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بۆ وەبەرهێنان بهێنێتە کوردستان، ئەوەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی وێرای هه‌موو ئاڵنگاریه‌كان به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی هه‌مووی بوه‌ته‌وه و توانیوه‌تی ئه‌م گرێبه‌سته گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام بدات.
گوتی: لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەخرێنە بەردەم کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا، و به‌م گرێبه‌ستانه كه به‌هاكه‌یان 110 ملیار دۆلاره ده‌توانرێت وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی كه‌رتی وزه له ناوچه‌كه بكرێت، له‌دوای ئه‌م گرێبه‌ستانه ئێستا دەرفەتێک هەیە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، بوونی پەیوەندی وەبەرهێنان لەنێوان کۆمپانیاکانی ئەمەریکا و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگن له‌و باره‌وه، ئەمە وادەکات هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خێراتربكرێت.
راشی گه‌یاند: گرێبه‌سته‌كان له ئینكاری ده‌رچوون به‌خێرا ده‌ست به‌كاركردنی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرێت و بریاره سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كۆمپانیاكان ده‌ست به‌كاربكه‌ن.

