ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 19-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “تەوه‌رێکی سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا، کە هەرچەندە بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و بەناو یاسایی، فشار لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت، بەڵام گەلی کوردستان هەرگیز ئامادە نییە سازش لەسەر مافەکانی بکات”.

لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنیش، سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە “ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووین و لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنێکی ڕەوا و دیموکراتیيانە و دەستووری بێت و لە چوارچێوەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە بێت، كە گەرەنتی نوێنەرایەتیی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بکات”.

بارودۆخی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپەکان بۆ شوێنەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری نوێى ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

دڵشاد

هێزەکانی ئەمەریکا: لە پشتیوانییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

سەڵاح

لافاو لە چین ١٠٠هەزار کەسی ئاوارە کرد

یاسین