یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌رچی پابه‌ندبوونێك له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا كراوه، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه میزان موراجه‌عه نێردراوه بۆ به‌غدا دوو رۆژپێش ئیستاش 50ملیار و 522 ملیۆن دینار له‌داهاتی ناوخۆ نێردراوه بۆ به‌غدا، به‌پێی یاسای ئیداره‌ی مالی لیستی مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران به‌سیسته‌می پیرۆل ئاماده‌كراوه نێردراوه بۆ به‌غدا و هه‌موو قسه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێش جه‌ژن موچه‌ی مانگی 5 بدرێت”.
گوتیشی: “پرۆسه‌ی ناردنی پاره‌كه له‌به‌غداوه ئه‌وه‌یه كه فه‌رمان له‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ وه‌زیری دارایی ده‌ڕوات و له‌وه‌زاره‌تی دارایی گروپێكی (وه‌تس ئاب) هه‌یه له‌نێوان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و بریكاری وه‌زیرو وه‌زیر، هه‌موو فه‌رمانه‌كان به‌وه ده‌كرێت، ته‌یف سامی دێته گروپه‌كه فه‌رمان ده‌كات و له‌وێشه‌وه فه‌رمان ده‌رده‌كرێت بۆ بانقی مه‌ركه‌زی له‌ویشه‌وه پاره‌كه ده‌نێدرێت بۆ بانقی مه‌ركه‌زی لقی هه‌ولێر.
گوتیشی: “ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و یاسای له بودجه‌ی گشتی عێراق هه‌یه و حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ندبێت، بۆیه ئێمه گرفتی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه، ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ناوخۆی خۆمان، سه‌رۆكی حزبی بچوك و په‌رله‌مانتار هه‌یه له‌به‌غداوه پشتیوانی ده‌كرێت هه‌ركاتێك حكوومه‌تی هه‌رێم كارێكی گرنگ ده‌كات له‌وێوه فه‌رمانیان بۆ دێت كه گرفت دروست بكه‌ن، بۆ پرسی مووچه‌ش خه‌ڵكیان به هه‌ڵه تێگه‌یاند گوتیان موچه‌تان بچێته سه‌ر به‌غدا هه‌موو 27ی مانگێك موچه‌تان له‌كاتی خۆیدا بۆ دێت كه‌چی واش ده‌رنه‌چوو”.

