جێگری سەرۆکیی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس له‌و گیروگرفتانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێرن به‌رن.
دوای ڕەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، تەیف سامى، وەزىری دارایی عێراق، چوارشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو بە نووسراوێک حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردووەتەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى مووچە بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى، هەرێمی کوردستان بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە و ئەوەى بەستووەتەوە بە پابەندبوون بە بڕیارى دادگاى فیدراڵی و یاسای بودجەى گشتى .
مەریوان قەرەنی، بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه به‌م شێوه‌یه ئیداره‌ی ده‌وله‌ت ناكرێت هه‌رگروپ و تاقمێك ده‌یه‌وێت كۆنترۆلی حكوومه‌تی عێراق بكات و ئازاری هه‌رێمی كوردستان بدات هه‌رجاره‌و به‌بیانوێك به‌تایبه‌ت هه‌ولێك هه‌یه كه پێشكه‌وتنی وكردستان بوه‌ستێنرێت، نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقیش دژی دەستوور و هەموو بەها مرۆڤییەکانە و هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستووری نییە.
ده‌شڵێن: “به‌س هه‌ندێك حزب خۆان نه‌فرۆشن و نه‌بنه رێگری له‌به‌رده‌م كوردستان ده‌توانرێت زۆر شت له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا و ئه‌و سیاسه‌ته بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆفرۆشی ناوخۆیی خه‌ریكی پاساوهێنانه‌وه‌ن بۆ ره‌فتاره‌كانی به‌غدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت کارتی گوشار بەکاربهێنێت.
راشی گه‌یاند: وەزیری دارایی عێراق دەیەوێت کێشە بۆ محەممەد شیاع سوودانی دروست بکات.

