گوته‌بێژی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌وتوه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوییه‌وه به‌ده‌ستی خۆیان نازناوی جاشایه‌تیان لای خه‌ڵك به‌سه‌ر حزبه‌كه‌یان سه‌پاندووه.
سامی سوورچی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ل محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خراپ بوو، چونكه له‌ناوخۆی كوردستان هه‌وڵێك هه‌بوو به‌یه‌كگرتووی به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی به‌غدا به‌وه‌ستینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان چون له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه یه‌كگرتووه‌ی له كوردستانه‌وه له‌دژی به‌غدا هه‌بوو بیشێوێنن و پێی بڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین”.
گوتیشی: “باڵێكی یه‌كگرتوو عه‌یبه‌یان به‌سه‌ر مێژووی ئه‌و حزبه هێناوه، فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌به‌غداوه بونه‌ته گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانتارێكی كوردستانیشیان كه خه‌ڵكی هه‌ولێره به خه‌ڵكی فه‌قیروهه‌ژاری ئه‌م شاره ده‌لێت كۆیله له‌كاتێكدا خۆی كۆیله‌ی پاشكۆیه‌تی ئیخوانه”.

