ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت هه‌ر فراكسیۆنێك له‌خۆیه‌وه به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بچێته لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دواتر وه‌ك گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق قسه‌بكات.
به‌ختیار كه‌ریم، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كردی خراپ بوو و ناكرێت دووباره بكرێته‌وه كه هه‌ر فراكسیۆنێك له‌خۆیه‌وه بچێت له‌گه‌ل حكوومه‌تی عێراق گفتووگۆ بكات، به‌ناوی داواكردنی مافی فه‌رمانبه‌ران، له‌كاتێكدا حكوومه‌ت هه‌یه و وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: چیتر قبوڵ ناكرێت فراكسیۆنێك به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه بچێته لای سه‌رۆك وه‌زیران و ناراستی بڵاو بكاته‌وه ئه‌مه تێكدانی گوتاری یه‌كرزی خه‌ڵكی كوردستانه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان كرد و له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كڕیزی كورد هه‌وڵیان دا به‌ناوی كورده‌وه له‌گه‌ڵ عێراق گفتووگۆ بكه‌ن، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی وه‌ك گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق كوردستانیان تاوانبار كرد به پرسی مووچه.

