zagros news agency

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەت بۆ زاگرۆس: پێویسته‌ ئێمه‌ش بزانین له‌ده‌روازه‌كانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت نه‌ك جێبهێڵدرێت بۆ میلیشیكان

 

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ لە بەغدا ده‌لێت: “ئەگەر ماددەی ١٤٠ و یاسای نەوت و غاز لە بەرژەوەندی کورد نەبوایە بە پێچەوانەوە لە بەرژەوەندی لایەنی عەرەبی بوایە لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٠٥ جێبەجێ دەکرا، چونکە لە بەرژەوەندی کوردە کۆسپ و تەگەرە دروست دەکەن بۆ ئەوەی جێبەجێ نەبێ لە بری ئەوەی زەمینە سازی بکەن بۆ جێبەجێکردنی”.

دژوار فایه‌ق بۆ زاگرۆس گوتی: “بە نسبەت یاسای نەوت و غازەوە ئەمەوێ بڵێم بابەتی نەوت لە دەسەڵاتی حەسری حکومەتی ئیتیحادی نیە کە لە ماددەی ١١٠ ی دەستووردا هاتووە و لە ماددەی ١١٢ هاتووە کە هەرێم و پارێزگاکان ئەتوانن مەلەفی نەوتی ئەو بیرە نەوتانە بەڕێوە ببەن کە لە دوای ٢٠٠٣ دۆزراونەتەوە و لە ماددەی ١١٥ شدا هاتووە لەسەر هەر بابەتێک ناکۆکیەک بکەوێتە نێوان هەرێم و پارێزگاکان، و حکومەتی ئیتیحادی ئەوا لە بەرژەوەندی هەرێم و پارێزگاکان یەکلایی ئەبێتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پەرلەمانی عێراقی تا ئێستا یاسای نەوت و گازی دەرنەکردەوە چونکە دەسەڵات داران لە بەغدا دەزانن هەرێم لەوێ دەسەڵاتی هەیە لە ئیدارەدانی مەلەفی نەوتی لە سنووری خۆی بۆیە یاسای نەوت و گاز دەرناچوێنێ.ڕەحمەتی مام جەلال تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئەڵێت بەڕێز مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێمەی وت ئەگەر لە ٢٠٠٧ یاسای نەوت و غاز لە پەڕلەمانی عێراق دەرنەچوو ئێوە ئازادن لە ئیدارەدانی مەلەفی نەوتی لەلای خۆتانەوە، چەندین ڕێککەوتنیش کرا لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت بەڵام لە ئاکام بەغدا لێی پاشگەز بۆوە، چونکە بەغدا بە ئەنقەست ئەیەوێت مەلەفی نەوتی بە مەرکەزی بەڕێوە بچێت و حکومەتی عێراقی بەتەنها ئەو دەسەڵاتەی هەبێت، ئەمەش کڕۆکی کێشەکانە.

ده‌شلێت: من پێشنیار ئەکەم بۆ چارەسەری کێشەی نەوت و گاز کە کارایی لەسەر بودجە و مووچەشدا هەیە لایەنی کوردستانی پێداگیری بکەن لەسەر دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز لەبەر ڕۆشنایی ماددەی ١١٢ دەستووری عێراق، هەروەها هەماهەنگی بکەن لەگەڵ ئەو پەڕلەمانتارانەی نوێنەرایەتی ئەو شارانە ئەکەن کە نەوتی لێدۆزراوەتەوە دوای ٢٠٠٣ کە ئەوانیش دەنگبدەن بۆ یاسای نەوت و غاز کە دەسەڵات بە هەرێم و پارێزگاکان ئەدات، چونکە ئەو پارێزگایانەیەش سوودمەند ئەبن لە جێبەجێکردنی ماددەی ١١٢ دەستووری.

دژوار فایه‌ق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : بۆیە حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەیەوێت گومرگ و داهاتی سنوری کۆنترۆڵ بکات، بۆیە دەبێ ڕێگە لە دزی و قاچاخبردنی نەوت و ئاودیوکردنی کاڵا بکرێت، پێویستە لیژنەیەکی هونەری هاوبەش لە نێوان کوردستان و عێراق پێکبهێنێ بۆ کۆنترۆڵی گشت سنورەکان، نەک تەنها فۆکس بخاتە سەر کوردستان و دەروازەکانی تر بەجێ بێڵێت بۆ میلیشیاکان، یان داوا بکات داهاتی دەروازە سنوریەکانی هەرێم کە ٤ پارێزگایە وەک کەرکوک و ١٤ پارێزگاکەی تری عێراق و بێت مانگانە، کەی ڕەوایە داهاتی ئیبراهیم خەلیل و مینای ئوم قەسر وەک یەک سێر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێنماییه‌كانى جه‌ژنى قوربان بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان

سەڵاح

ئۆکرانیا ماددەی سروشتی گرانبەها دەداتە ئەمەریکا تاوەکو لە رووسیا بیانپارێزێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

یاسین