zagros news agency

مەسرور بارزانی : کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو

هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر خەمباری کردم.

کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە ، کارەکانی جێبەجێ دەکرد و کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/10

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و UNODC کاری هاوبەش تاووتوێ دەکەن

یاسین

ڕیاڵ مەدرید کەیسێک بەقەرەبووی ملیۆنان دۆلار لە لالیگا دەباتەوە

یاسین

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات كرد

سەڵاح