zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئانو سارێلا باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی فینلاند پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کرایەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا

دڵشاد

ترامپ: ئێران ئامادەی دانوستانە، بەڵام من پەلەم نییە

یاسین

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

سەڵاح