zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

سوپاسگوزاری ڕۆڵی وەزارەت، لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتیاران، مامۆستایان، پەروەردەکاران و کارگوزارانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانین کە توانییان پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکان لە ئاستێکی زۆر باشدا بەڕێوە بەرن. پاش دوو (٢) ڕۆژ لە تەواوبوونی تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (بە هەموو بەشەکانیەوە) دەکەینەوە کە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەزاریی خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە ئەپلیکەیشنی “ئی-هەڵسەنگاندن” (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

تێبینیی ١: کاتژمێر (١٠)ی ئەمشەو، بەستەرێک (لینکێک) لە پەیجی فەرمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی نموونەییی دروست سەیر بکات.

تێبینیی ٢: قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕ بکاتەوە، لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠٢٥ تاکو کۆتاییی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکان لە ڕێکەوتی ١٧/٧/٢٠٢٥. بەدڵنیایییەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە. پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئەو قوتابییانەشی کە دەرفەتی دەرچوونیان لەم خولەدا نەبووە، خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانیان لەبەردەستە. بە هیوای سەرکەوتنیان.

وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٨ی تەممووزی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە جۆرێک سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

جومانە غەلای: كارەكانی كۆمسیۆنمان راگرت

سەڵاح