هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هەوڵی پارت و لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سوپاسی سەرۆک مه‌سعود بارزانی دەکەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی3ی2024، هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ڕاگەیەندراوێکییان لەبارەی هەوڵی پارت و لایەنەکان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوکردەوە، تیایدا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن لە پێناو هه‌وڵ و خەمخۆرییەکانی بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆك.
هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەناو ئه‌نجوومه‌ن و یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەکەن، ئەوەش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان .
هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە ئاماژەیان داوە، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.
هەرسێ هاوپەیمانێتیی عەزم، حەسم و سیادە راشیده‌گه‌یه‌نن، پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هەنگاوێک دەبێت بە ئاراستەی چالاکردنەوەی ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌ن لە ئەرکەکانی یاسادان و چاودێریی.