پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند ، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كان بۆ جوتیارانی گه‌نمی گوێرو دیبه‌گه‌و مه‌خمور ئازاد ده‌كرێن به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 13.7.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سەبارەت بە کێشەی گه‌نم و به‌رهه‌مه کشتوکاڵیەکانی سنوری قایمقامیەتی مخمور كرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی لێژنه‌ی بالای به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌ید هێمن به‌رێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێرو رزگار محه‌مه‌د قائیمقامی مه‌خمورو به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی دیبه‌گه و گوێرو به‌رێوبه‌ری سایلۆ و نوێنه‌ری به‌رپرسی بازگه‌كان ئاماده‌بوون ، پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشكی خسته سه‌ر بایه‌خ و گرنگی به‌رهه‌می دانه‌وێله و به‌روبوومی كشتوكالی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و به‌بازار كردنی گه‌نمی جوتیاران له‌م ساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌رێوه‌چووه و بۆته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی زۆرێك له جوتیاران …
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر گه‌نم و به‌رهه‌می جوتیارانی سنوری ماده‌ی 140 كرا.
بریاریش درا، له پێناو خزمه‌تی گشتی جوتیارانی ئه‌و سنوره، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كان بۆ جوتیارانی گه‌نمی گوێرو دیبه‌گه‌و مه‌خمور ئازاد ده‌كرێن به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌ولێر.
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه كشتوكالیه‌كانی دیكه‌ش، ئاسانكاری بۆ جوتیاران ده‌كرێ بۆ به‌بازاركردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌و مه‌رجه‌ی رێ پێدانیان له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا كشتوكالیه‌كانه‌وه بۆ فه‌راهه‌م بكرێ …
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كێشه‌و گیروگرفته‌كانی دێنه به‌رده‌م جوتیاران و رێ‌و شوێنی چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزرایه‌وه …

