له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت گرنگی زۆر به‌كه‌رتی ته‌ندروستی دراوه، به‌جۆرێك لە ماوەی یەك ساڵدا، 319،462 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكوومییەكانی كوردستان بۆ هاووڵاتیان كراون، لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن ڕۆژانە زیاتر لە 50 نەشتەرگەری دەكرێت.
به‌پێی ئامارێكی زاگرۆس له كه‌رتی ته‌ندروستی: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌رتی ته‌ندروستیی كاری زۆر باش كراوه، به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردی له ڕووبه‌رووبنه‌وه‌ی كۆرۆنا شۆرشێكی گه‌وره بوو له بواری پزیشكی، به جۆرێك له‌م كابینه‌یه‌دا 31 بنکەی تەندروستی و 24 سەنتەری حکوومی پسپۆری و 32 نەخۆشخانەی حکوومی كراونه‌ته‌وه، زۆر جاریش سته‌مێكی گەورە دەكرێت، ئەگەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی كەرتی گشتی، یان نەخۆشخانە حكوومییەكان پێشكەشی دەكەن، بە كەرتی تایبەت، یان نەخۆشخانە تایبەتەكان بەراورد بكرێت، چونكه هەتا ئێستا 70%ـی كۆی ئەو نەشتەرگەرییانەی بۆ هاووڵاتیان دەكرێن لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لە نەخۆشخانە حكوومیەكان دەكرێن، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر ڕۆژانە 100-120 نەشتەرگەری دەكرێت، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی 70-80 نەشتەرگەری دەكرێت، لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆك 50-60 نەشتەرگەری دەكرێت.
جیا له‌وه‌ش لە ماوەی یەك ساڵدا، 319،462 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكوومییەكانی كوردستان بۆ هاووڵاتیان كراون، لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن ڕۆژانە زیاتر لە 50 نەشتەرگەری دەكرێت، تەنیا لە ماوەی ساڵی 2023 نزیكەی 15 ملیۆن جار هاووڵاتیان سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە. 18 ملیۆن پشكنین لە تاقیگە گشتییەكان لە یەك ساڵدا كراون، لە ساڵێكدا یەك ملیۆن و 994 هەزار تیشك وەك « ئێم ئای ئاڕ، سیتی سكان، ئێكس ڕەی، سۆنەر، دۆبلەر، ڤۆلدەر» كراون.

