چه‌ند ده‌وڵه‌تێك پشتیوانیان له پرۆژه‌ی رووناكی 24 كاتژمێری كردووه و چاوه‌ڕان ده‌كرێت ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش ئه‌و پشتیوانییه رابگه‌یه‌نن.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئیستا دووملیۆن كه‌س له كوردستان سودمه‌ندن له كاره‌بای 24 كاتژمێری، دوای ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، هه‌ریه‌كه له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات پشتیوانیان بۆ پرۆژه‌كه راگه‌یاندووه.
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ زاگرۆس گوتی: “پرۆژه‌ی رووناكی یه‌كێكه له پرۆژه گرنگ و ستراتیژیه‌كان كه كوردستانی رووناك كردوه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردووی له‌عێراق و كوردستانیش نه‌توانراوه كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌بێت، به‌ڵام ئیستا به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌وه كوردستان هه‌نگاوی گرنگی بۆ كاره‌بای 24 كاتژمیری ناوه.
راشی گه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ناوچه‌كه‌ش گرنگه و كوردستان له داهاتوو ده‌توانێت كاره‌بای شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش دابین بكات، و چاوه‌رانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش پشتیوانی ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ن.

