zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (حسین الفضالة) كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد.

لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی قەتەر بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئانروا: ئیسرائیل یەک ملیۆن منداڵی لە غەززە برسی کردووە

یاسین

بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

یاسین

ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

یاسین