ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر گەورەترین تاوانی سەدەی بیست و یەکەم تێدەپەڕێت ئەویش تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ئێزدییەکانە، کە لە 3-8-2014دا لەلایەن تیرۆریستانی داعش ئەنجامدرا.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئاشکرایە کە ئێزدییەکان بەشێکی سەرەکی و دانەبڕاوی پێکهاتەی نەتەوەی کوردن، کە سەدان ساڵە لەسەر ئەم خاکە بوونیان هەیە، بەدرێژایی سەردەمەکان ئێزدییەکان بە شێواز و ڕێگەی جۆراوجۆر دووچاری فه‌رمانی له‌ناوبردن و جینۆساید بوونه‌ته‌وه. دڕنده‌ترینیان هێرشی داعش بوو له ساڵی 2014 ئه‌نجامدرا له 3ی 8 كه داعش ئەو ناوچانەی داگیرکرد و دەستی کرد بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە دژی هاووڵاتییانی ئێزدی و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیان کۆمەڵکوژ کرد، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزدییان بە دیل برد، ئەوانەشی ڕوویان لە چیای شنگال کرد لەوێ گەمارۆدران و بەشێکی زۆریان بەهۆی برسێتی و تینوێتی و نەخۆشی گیانیان لەدەستدا، تا هێزی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان توانیان ڕێگاکان بۆ دەربازبوونیان بۆ ناوچە ئارامەکان مسۆگەر بکەن.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی گرنگ بوو سەرۆک مەسعود بارزانی ڕزگارکردن و ئازادکردنی ئێزدییەکانی کردە کاری لە پێشینە و فەرمانی کرد کە هەرچۆنێک بێت پێویستە لە چنگی تیرۆر‌و تیرۆرستان ڕزگاربکرێن گرنگ نەبوو چۆن و بە چ نرخێک بێت. دوای ڕووبەرووبەنەوەی توندی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ تیرۆریستان و بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خودی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دواجار توانرا، شنگال لە دڕندەیی داعش ڕزگار بکرێت كه سه‌رئه‌نجام 508 شه‌هید درا.
ده‌شڵیت: “قوربانیدانی پێشمەرگە و ڕۆڵی قارەمانانەیان لە داستانی ئازادکردنی شنگالدا ئەوەی سەلماند کە ئێزیدییەکان لەلای سەرۆک بارزانی خاوەن پێگەیەکی چەندە گەورە و بەنرخن ، و له‌سه‌ر چیای شه‌نگال سه‌رۆك بارزانی داوای له كچانی ئێزدی كرد سه‌ربه‌رزانه سه‌ربه‌رز بكه‌نه‌وه و ببنه هێمای به‌رخودان ئه‌مه‌ش به‌لینی سه‌رۆك بارزانی بوو بۆ ئێزدییه‌كان كه توانی شه‌نگال له‌چن داعش رزگار بكات جیاله‌وه‌ش بە بڕیار و هەوڵی سەرۆک مەسعود بارزانی، ژمارەیەکی زۆر لەو ئافرەتانەی کە لە کاتی داگیرکردنی شنگال و ناوچەکانی دیکەی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە بە دیل گیرابوون ڕزگارکران و گەڕێنرانەوە ناو خانەوادەکانیان و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ڕزگارکردن و گەڕاندنەوەی هەموو ئەوانەی کە هێشتا ماونەتەوە.

