zagros news agency

لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی 140 تووشبووی تالاسیمیا لەدەرەوەی وڵات چارەسەر دەکرێن

 

لەسەر فەرمانی جەنابی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەی پێویست دابینکرا و ناردنی 140 تووشبووانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک چووە بواری جێبەجێکردن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی ئاب 2025، بەئامادەبوونی بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. دلۆڤان محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، کاروانی یەکەمی تووشبووانی شێرپەنجە لە فڕۆکەخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتی بەرەوە دەرەوەی وڵات بەڕێکران بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک لە ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بوودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.

بەڕێز وەزیری تەندروستی پەیامی پەرۆشی و پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خانەوادەکانیان ڕاگەیاند و سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزیان کرد بۆ ئەم پڕۆژە مڕۆڤدۆستیەی حکومەتی هەرێم، هیوای چاکبوونەوە و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان

یاسین

لافاوە کوشندەکەی تێکساس؛ زیاتر لە ١٦٠ کەس بێسەروشوێنن

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح