پارێزه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات 33 كه‌س چاره‌نووسیان له‌شه‌ره‌ی براكوژی ئۆتێل لاله‌زار له سلێمانی دیار نییه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر پێی وابێت به‌ئاسانی بتوانێت ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه بشاردرێته‌وه هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ریش زیندوون بۆچی ئازاد نه‌كراون؟
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، هێزێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چەکی سووک و مامناوەند و قورسەوە چوونە سەر هوتێل لالەزار، کە بارەگای سەرەکیی لاهور شێخ جەنگییە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، دوای خۆبەدەستەوەنەدانی، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و هێزەکەی سەر بە لاهور جەنگی ڕوویدا. دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادانەکان و کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی یەکێتی و برینداربوونی 19 کەسی دیکە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد و ئاراسی برای لەگەڵ فەرماندەی هێزەکەیان دەستگیر کران.
له ئیستادا باس له‌وه ده‌كرێت كه چاره‌نووسی 33 كه‌س له لایه‌نگرانی لاهوری شێخ جه‌نگی دیارنییه، گومان ده‌كرێت كوژرابن و ته‌رمه‌كانیان بردراون بۆ شوینێكی دیكه یان ئه‌گه‌ر زیندون بۆچی چاره‌نووسیان نادیاره، كارزان هه‌ناره‌یی، پارێزه‌ر بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌ئاسانی ته‌رمی ئه‌و 33 كه‌سه ناشاردرێته‌وه‌و چونكه به‌شێكیان له پشت ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی سوتاون و به كارتۆن داپۆشراون تازانرێت ئه‌م ته‌رمانه چیان لێكراوه و به‌شێكی دیكه گومان ده‌كرێت كوژرابن و ژماره‌یان زۆره بۆیه یه‌كێتی له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی گشتی ژماره‌كه ده‌شارێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌و ته‌رمانه به ئاسانی ناشاردرێنه‌وه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌گه‌ر كوژراون راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر زیندوشن پێیمان بلین له‌كوێن؟ده‌نا ده‌بێت لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌چه‌ند دادوه‌رێك دروست بكرێت بۆ ئاشكراكردنی راستی ئه‌و بابه‌ته.

