بەڕێزان خانەودادەی هەڤاڵی تێکۆشەر(سەید کاکە)
خەمباربووین بە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس و پێشمەرگەی خەباتگێڕ (سەید کاکە).
بە دڵتەنگییەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکاری و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و سەرجەم هەڤاڵ و هاوسەنگەران خوالێخۆشبوو و، هەڤاڵانی پارتیمان دەکەین.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) کەسایەتییەکی ناسراو و کادیرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و چاونەترس و دڵسۆز بوو، لە قۆناخەکانی خەباتی ڕزگاریخوازیماندا ڕۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە و کەسایەتییەکی دیار و ناسرا و نیشتیمانپەروەر بوو و، لە ماوەی خەباتی بێوچانیدا بەشداری چەندین داستان و قارەمانێتی کردووە.
دوای راپەڕینی گەلەکەشمان لە ئاداری(١٩٩١) و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێگەی دیاری هەبووە و لە کار و لێپرسراویەتی حزبی و حکومی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەردەوام بووە لەوانە لە ساڵی (١٩٩٣) لە کۆنگرەی یازدەیەم به ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان ههڵبژێردراوه و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان بوو، لە كۆنگرهی سێزدهیهمی پارتیمان له شاری ههولێر له ساڵی (٢٠١٠) لهلایهن سهرۆك مهسعود بارزانییهوه مێدالیای بارزانیی نهمری پێ بهخشـرا.
دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو(سەید کاکە) لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بە هەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ی ئابی ٢٠٢٥

