به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و تێیدا ڕێنوێنیی دارایی ژماره 7ی ساڵی 2025ی پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆنووسی لێژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه به ڕێنوێنییه داراییه‌كان ژماره (138) له 12ی 8ی 2025، تایبه‌ت به لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ماوه، بۆ سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامان ده‌ركردووه و بڕیاردرا به:
یه‌كه‌م/ لێخۆشبوو‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ماوه بۆ سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامان كه پێش ساڵی 2013 پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریان وه‌رگرتووه.
دووه‌م/ ئه‌و ڕێنوێنییه له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.

