zagros news agency

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول پەیامێکی بڵاکردەوە

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەریی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.

بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی خەڵکی کوردستان و یەکگرتوویی گەلی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، چەندین دەسکەوتی گرنگ بەدیهاتن کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 و ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

لە (64)مین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، جەخت لە پابەندبوون و بەرزڕاگرتنی بەها گرنگ و بەنرخەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکەینەوە لە یەکگرتوویی و تەبایی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

پیرۆز بێت یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول.
سڵاو لە گیانی پاکی شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
11ی ئه‌یلوولی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە

سەڵاح

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

دڵشاد

هاکان فیدان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد

دڵشاد